لە گوندهواری عەفرین، میلیشیایهكی لایهنگری تورکیا چوار کەسی دەستگیر كرد
گوندهواری باکووری حەلەب – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە، گروپی عەمشاتی لایەنگری تورکیا هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی باسوتا لە گوندهواری عەفرین و چوار کەسیان دەستگیر کرد.
گروپی جهیش وهتهنی سهر به تورکیا لە ناوچەی عەفرین و سهرێ كانی رۆژئاوای كوردستان بەبێ پشتبەستن بە هیچ یاسایەک بە تۆمەتی پێشوەختە ئامادەکراو هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە ئەنجام دەدەن.
ئەندامێکی میلیشیای شورتهی عهسكهری لایهنگری تورکیا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، گرووپێکی ئەمنی سەر بە عەمشاتی دڵسۆز بۆ تورکیا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هەڵیانکوتایە سەر سێ ماڵ لە شارۆچکەی باسوتە و چوار هاووڵاتیی سڤیلی کوردیان بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمنی و سەربازی شارۆچکهكه دهستگیركرد.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەستگیرکراوانە بە تۆمەتی وەرگرتن و ناردنی زانیاری بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان، بۆ زیندانی عەمشات لە شارۆچکەی شێخ حەدید لە گوندهواری عەفرین گواستراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوی سێ له دهستگیركراوهكان ناسراوهتهوه ئهوانیش بریتین لە نەجاتی ئیسماعیل، ڕەواد ئیسماعیل، و حەسەن عەزیز، لەکاتێکدا تا ئێستا ناوی کەسی چوارەم نەزانراوە.