وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ئۆکراینایه و پاڵپشتی بۆ كیێڤ دووپات ده‌كاته‌وه
هەولێر – نۆرس پرێس
لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا ئه‌مڕۆ دووشەممە گەیشتە کیێڤ بۆ نیشانی پشتگیری بۆ ئۆکراینا کە لە شەڕێکی درێژخایەندایه لەگەڵ ڕووسیا.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە لەسەر بابه‌تی هاوکارییەکانی ئۆکرانیا دابەشبوون لە ئەنجومەنی یاسادانانی ئەمریکادا زیاتر دەبێت و بڕیارە مانگی داهاتوو کۆنفرانسی هاوبەشی پیشەسازی سەربازی ئۆکراینی – ئەمریکی لە واشنتن بەڕێوەبچێت.
هەروەها ئەم سەردانە هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نگه‌ی لە غەززە به‌رده‌وامه لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، کە تا ڕادەیەک چاوی میدیاکانی لەسه‌ر ئۆکراینا و ڕووسیا كه‌مكردووه‌ته‌وه.
لەگەڵ گەیشتنی بە ئۆکراینا، وەزیری به‌رگری ئەمەریکا لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس رایگه‌یاند: ئەمڕۆ لێرەم بۆ ئەوەی پەیامێکی گرنگ بگەیەنم: ئەمریکا بەردەوام له‌پاڵ ئۆکراینا ده‌وه‌ستێته‌وه لە خەباتی بۆ ئازادی دژی دەستدرێژی ڕووسیا.
کۆنفرانسی هاوبەشی پیشەسازی سەربازی ئۆکراینی – ئەمریکی کە بڕیارە لە 6 و 7 کانوونی دووەم لە واشنتن بەڕێوەبچێت، ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی چەکی ناوخۆیی ئۆکراینایە، لە کاتێکدا شەڕی ئۆکراینا دژی هێرشی بەرفراوانی ڕووسیا له دوو ساڵ نزیک دەبێتەوە.
ئۆستین له‌گه‌ل پۆستەکەی وێنەیەکی كاتی تەوقەکردنی لەگەڵ بریجیت ئای باڵیۆزی وڵاتەکەی لە کیێڤ داناوه، كه ئه‌ویش له‌سه‌ر هه‌مان پلاتفۆرم رایگه‌یاندوه خۆشحاڵم جارێكی تر وه‌زیری به‌رگری له ئۆكراینا ده‌بینمه‌وه بۆ پاڵپشتی نه‌گوڕی له كیێڤ .