بەئامانج گرتنی پاسێکی “پاسدارانی ئێران” لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، بەهۆی بە ئامانجکردنی پاسێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە شارۆچکەی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سووریا، ئەندامێکیان کوژرا و سێی دیکەش بریندار بوون.
دوو رۆژ لەمەوبەریش دوو ئەندامی هێزەکانی “دیفاع وەتەنی” لە هێرشێکی چەکداریدا کە بارەگاکانیان لە بیابانی ئەلتەبەنی لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور کرایە ئامانج، کوژران.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە سوپای پاسدارانی ئێران لە دێرەزوور رایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو کە بە سواری پاسکیلەوە بوون، بە چەکی کڵاشینکۆف، پاسێکی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، لە نزیک بیابانی ئەلبولیل کردە ئامانج، کە ئەندامانی سوپاکە بۆ مانەوە و گواستنەوە بەکاریان دەهێنا،
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس زیادی کرد: بە ئامانجگرتنەکە بووە هۆی مردنی ئەندامێکی پاسداران بە ناوی “ریباڵ حەیدەر” و برینداربوونی سێی دیکە کە بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە برینەکانیان لە نێوان سەخت و مامناوەندایە.