دەستەی دانوسانکاری ئۆپۆزسیۆن: پێدەرسۆن هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست نەهێنا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دەستەی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هەوڵەکانی گەیر پێدەرسۆن، نێردەی نێودەوڵەتی بۆ سووریا، نەیتوانیوە هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەستبهێنێت، “بەتایبەتی لە پرسی دەستگیرکراوەکاندا، بەردەوامی پێشێلکارییەکان دژی سوریاییەکان، و بۆردومانی باکووری ڕۆژئاوای سوریا لە لایەن رژێمی سووریاوە”.
لیژنەی دانوستانکاری سووریا کۆتایی بە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە جنێڤ، رۆژانی هەینی و شەممەی رابردوو کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی خۆی هێنا، کە تیایدا بارودۆخی سیاسی و کاری لیژنەی دەستووری تاوتوێ کرد.
بەپێی بەیاننامەیەکی پێشووی کە لەلایەن دەستەکەوە بڵاوکراوەتەوە، کۆبوونەوەی دەستەی دانوستانکار بە ئامادەبوونی، گەیر پێدەرسۆن و نێردە تایبەتەکانی هەریەک لە “ئەمریکا، شانشینی یەکگرتووی بریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، سویسرا، یەکێتی ئەوروپا، تورکیا، ئیتاڵیا، دانیمارک، میسر، سعودییە، قەتەر و ئوردن” بەڕێوەچوو.
دوێنێ یەکشەممە، لێژنەی دانوستانکار رایگەیاند، کە ئەنجوومەنی ئاسایش نەیتوانیوە ماوەی بڕیارنامەی تایبەت درێژ بکاتەوە یان بڕیارنامەیەکی نوێ سەبارەت بە هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان دەربکات، داوای لە نوێنەری نێودەوڵەتی کرد بێدەنگی خۆی بشکێنێت سەبارەت بە “بەردەوامی رێگریی رێژیم لە تێپەرینی هاوکارییە مرۆییەکان”.
داوای لە سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و نێردەی تایبەتی خۆی لە سووریا و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە بەرپرسیارێتی خۆیان سەبارەت بە کارەساتی سوریاییەکان هەڵبگرن و هەنگاوی نوێ بنێن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2254، هەروەها داوای کرد کە بڕیارنامەی تایبەت ئەنجام بدرێت، دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و رێگاکانی چارەسەرکردنیان بە ئامادەبوونی دەستەی دانوستانکار.