دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە گوندەواری باکووری حەڵەب

حەڵەب – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، کارمەندانی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان لە شاری عەزاز لە باکووری حەڵەب، لە کاتێکدا سەرقاڵی فراوانکردنی ڕێگایەک بوون لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی شارەکە، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیەوە.

روپەڕەناوخۆییەکان لە سۆشیال میدیا ئەوەیان بڵاوکردەوە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە پێنج کەسی تێدابوو لە نزیک گوندی نەدا لە ڕۆژهەڵاتی ئەعزاز دۆزرایەوە.

وێنەی هەڵدانەوەی تەرمەکان لەلایەن تیمە تایبەتمەندەکانەوە بڵاوکرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان بە هەڵدانەوەی پاشماوەی پێنج کەس کۆتایی هاتووە، پێدەچێت گۆڕەکان هی ژنێک و منداڵێک و سێ پیاو بن، لە کاتێکدا هیچ زانیارییەک لەبارەی تەمەنی گۆڕەکانەوە نەبووە.

جگە لەوەش چالاکوانانی ناوچەکە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان بە کوشتنی خەڵکی سڤیل و ناشتنی لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا تۆمەتبار کرد لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکەدا.

لە کۆتایی مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوەندی شارەکە لە شاری مەنبیج لە باکووری سووریا دۆزرایەوە کە زیاتر لە 10 تەرمی تێدابووە، ئەگەری زۆرە ئەو تەرمانە هی زیندانیانی سڤیل بوون کە لە ماوەی ساڵی 2014 ی دەسەڵاتی داعش لە ناوچەکەیان، بەند کرابوون.