هێزە عێراقییەکان حهفت ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد
هەولێر – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ یەکشەممە، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی حەوت ئەندامی ڕێکخراوی (داعش)یان لە سێ پارێزگاری ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
هێزهكانی عێراق لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی ئەمنییەوه بەدوای پاشماوەکانی داعشدا دەگەڕێن، کە ههندێك جار لە ژمارەیەک ناوچەدا دەردەکەون و هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتی سڤیل دەكهنه ئامانج.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندوه، لە ئۆپهراسیۆنێكی تایبەت و بەپێی زانیاریی هەواڵگریی دروست، جهفت ئەندامی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.
ئاماژە بەوەشکراه، دەستگیرکردنەکان بە دانانی چەند بۆسەیەک لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار و سەڵاحەدین ئەنجامدراوە و ئەو ئەندامانەی کە دەستگیرکراون ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا دادگایی بکرێن.