لە سەرێ كانی به ته‌قه‌ی گروپێكی لایەنگری ئەنقەرە، كه‌سێك كوژرا و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو
سه‌رێ كانی – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە بەهۆی تەقەی ئەندامانی “گروپی حەمزات”ی سه‌ر به ئەنقەرە، له نزیك گوندی عەلوکی رۆژهه‌ڵاتی لە گونده‌واری سه‌رێ كانی نزیک سنووری تورکیا، کەسێک کوژرا و چه‌ند کەسێكی دیکەش بریندار بوو له نێویاندا ژنێک هه‌یه .
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی، به نۆرس پرێسی ڕاگه‌یاند، “ئه‌ندامانی گروپێکی سه‌ر به فراکسیۆنی حه‌مزات له نزیک دیواری سنووری تورکیا له نێوان خۆیاندا پێکدادان درووست بووه، له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له هاووڵاتی سووری وه‌رده‌گرن تا به قاچاغ بیانبه‌ن بۆ ناو خاكی توركیا.
ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا و گروپه دڵسۆزەکانی تورکیا به‌رده‌وام ناكۆكی به‌خۆوه ده‌بینن لەسەر کۆنترۆڵكردنی شوێن یان ناکۆکی لەسەر دابەشکردنی باج و بابه‌تی تر.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی ئەو گروپەی بەناو سەر بە “ئەبو یاسین ئەلشامی”ن ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی نزیک سنووری تورکیا کردووە و بەهۆیەوە گەنجێک کوژراوە و چه‌ند کەسێكی دیکەش برینداربوون، لەنێویاندا ژنێکی تەمەن چل ساڵان هه‌یه.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا کە گروپی “شورته‌ی عه‌سكه‌ری” هەوڵی دەستوەردانی داوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان ئەندامانی “حەمزات”، بەڵام سه‌رۆكی حه‌مزات کە ناوی “سەیف پۆلات”ە، رێگری كردووه و پێی وابووه ئه‌م بابه‌ته پرسێكی ناوخۆیی گروپه‌كه‌یانه.