وه‌زاره‌تی بەرگری سوریا له‌ناوبردنی ژماره‌یه‌ك بارەگا و کۆگای تیرۆریستان لە ئیدلب ڕادەگەیەنێت

ئیدلب – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگری سوریا، ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە بارەگا و کۆگا و شوێنی ئاڕاسته‌كردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “تیرۆریستان” لە گونده‌واری باشوور و باکووری ڕۆژئاوای ئیدلب تێکبشکێنن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێش، وەزارەتی بەرگری سوریا، خستنەخوارەوەی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە گونده‌واری حەلەب و لازقییە ڕاگەیاند، به‌ وته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ لەلایەن “رێکخراوە تیرۆریستییەکان”ەوە هەڵدرابوون.

وەزارەتی بەرگری لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، لە بەرامبەر ئەو هێرشە بەردەوامانەی لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەكانه‌وه‌ بۆ سەر گوند و شارۆچکە و هەندێک خاڵی سەربازی دەستیپێکردووە، هێزە چەکدارەکانمان بە هاوکاری لەگەڵ هێزی ئاسمانی ڕووسیا، چەندین ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئۆپەراسیۆنەکان بارەگای تیرۆریستان، کۆگاکانی تەقەمەنی، ئۆتۆمبێل و سەکۆکانی هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە گونده‌واری باشوور و باکووری ڕۆژئاوای ئیدلب کردووەتە ئامانج و بوونه‌ته‌ هۆی لەناوبردنی تەواوەتی ئەو بارەگا و کۆگا و سەکۆیانه‌ و دەیان ئەندامی ئەو ڕێکخراوانەی لەوێ ئامادەبوون کوژراون و برینداربوون، جگە لە خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. لەکۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ناوی ژمارەیەک چه‌كداری