دوای چەند ڕۆژێک له‌ هاوسەرگیرییان.. ژن و مێردێک لە مەنبیج لە بارودۆخێکی گوماناویدا کوژران

مەنبیج – نۆرس پرێس

دوێنێ له‌ شاری مه‌نبیج له‌ باکوری سوریا تەرمی دوو هاوسەر دۆزرانه‌وه‌ کە له‌ بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا کوژراون و ماڵەکەیان سووتاوە، ئه‌م رووداوه‌ دوای دە ڕۆژ لە هاوسەرگیریەکەیان روویداوه‌.

دانیشتوویەکی گەڕەکی عوروبە، لە ڕۆژئاوای شاری مه‌نبیج ڕایگەیاند، تەرمی ئەو ژن و مێردەیان لە ماڵەکەیان دۆزیوەتەوە، پیاوه‌كه‌ به‌ ناوی یاسین مستۆ خەڵاوی (22 ساڵ) لە فرۆشگایەکی شارەکە كاری ده‌كرد، هاوسەرەکەشی بەناوی ئیسرا زیاد (17 ساڵ) بووه‌.

بەپێی سەرچاوەکە ئەو دوو هاوسەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون، بەو پێیەی شوێنەواری خوێن لەسەر دیوارەکانی ماڵەکە به‌جێماوه‌، هەروەها دواتر هه‌ردوو تەرمەکە و ماڵەکەش سووتێنراون.

هه‌روه‌ها سەرچاوەیەکی ئەمنی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان لە هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا  لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی تاوانبارانی تاوانەکە.

ئامادەکردنی: فادی حوسێن – دلڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان