لە حەسەکە دژ بە ئێران بڵاوکراوە هەڵدەواسرێت
حەسەکە – نۆرس پرێس
کەسانی نەناسراو لەناو “چوارگۆشەی ئەمنی” کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتدایە، لە ناوەندی شاری حەسەکە، بڵاوکراوەی دژ بە ئێران و حزبوڵایان بڵاوکردەوە.
لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا، کەسانی نەناسراو هەمان بڵاوکراوەیان لە شوێنە کۆنترۆڵکراوەکانی حکومەتدا هەڵواسیبوو.
پێشەنگەکانی سۆشیال میدیا؛ نموونەی ئەو بڵاوکراوانەیان لە روپەڕەکان دانا کە بە دیوارەکانەوە لکێنرابوون، بە ناونیشانی (حسەکە هی ئێمەیە) و (نا بۆ حیزبوڵا و پرۆژەی ئێران) (بژی حەسەکە و سوریای ئازاد).
بڵاوکراوەکان ئێرانیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە “هەوڵی لاوازکردنی خێڵەکانی حەسەکە دەدات بە جێبەجێکردنی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان”.