“مقاوەمەی ئیسلامی” بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی بنکەیەکی ئەمریکا لە رۆژئاڤا راگەیاند

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوینێ شەممە، ئەو گروپەی کە خۆی ناوناوە “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی بنکەیەکی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.

پێگە و بنکە ئەمریکییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت لە سووریا و عێراق رووبەڕووی ئەو هێرشانە دەبنەوە کە میلیشیاکانی “مقاوەمەی ئیسلامی” بەرپرسیارێتیی دەخەنە سەر شانی خۆیان، هاوکات پنتاگۆن رایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق لە ماوەی مانگێکدا 61 هێرشیان کراوەتە سەر.

ناسێنەرەکانی سەر بە “مقاوەمەی ئیسلامی” رایانگەیاند کە بنکەیەکی ئەمریکییان لە تەنەف کردووەتە ئامانج.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەکەیان کردووەتە ئامانج، و بەپێی ئەوەی رایگەیاندووە، “راستەوخۆ ئامانجەکەیان پێکاوە”.

راشیانگەیاند، کە بەئامانجکردنی بنکەکە لە کاردانەوەی هەڵوێستی ئەمریکادایە سەبارەت بە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە فەلەستین.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان