تەقینەوەی بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین کوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه
عەفرین – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە له ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌ى بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی سەر بە گروپى “جه‌يش وه‌ته‌نى” لايه‌نگرى تورکیا لە شاری عەفرینى رۆژئاواى كوردستان سێ کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوە سەربازییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو لە بازگەیه‌كى جه‌يش وه‌ته‌نى لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شاری عەفرین تەقیوەتەوە. بەگوێرەی سەرچاوەکان، به‌هۆى تەقینەوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، له ناحیەی بلبلێ لە باکوری عەفرین، پێکدادانی توند له نێوان ئەندامانی گروپى لیوای عیزە، سەر بە فەیلەقی سێ روويداوه، دوای هێرشی ئەندامانی هەمان لیوا بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی بلبلێ.
ئەو سەرچاوانە باسیان لەوە کردووە کە چەند مانگێکە ناكۆكى كه‌وتووه‌ته نێوان ژمارەیەک کوتلەی سەر بە جه‌يش وه‌ته‌نى.