لە دێرەزوور هێرش كرایه سەر هێزه‌كانى هه‌سه‌ده
دێرەزۆر – نۆرس پرێس
شەوی هەینی له‌سه‌رشەممە، چەکدارانی نەناسراو لە گونده‌وارى دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشیان کردە سەر بارەگای هێزەکانی سوریای دیموکرات، “هەسەدە” و بریندار و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
سه‌چاوه‌یه‌کی سه‌ربازی له شارۆچکه ی سور له باکووری دێره‌زوور، رايگه‌ياند چه‌کدارانی نه ناسراو ئۆتۆمبێلێکی سه‌ربازی هێزه‌کانی هه‌سه‌ده‌يان کرده ئامانج . ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو ئەندامی هه‌سه‌ده، هاوکات هێرشبەرەکان هەڵاتوون.
زۆرجار هێز و بارەگاکانی هه‌سه‌ده له دێرەزوور لەلایەن شانەکانی داعشەوە هێرشيان دەکرێتە سەر، له‌لايه‌كى ديكه‌وه رووبه‌ڕووى هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به حکومەتی سوریا و ميليشياكانى سه‌ر به ئێران له ڕۆژئاوای ڕووباری فورات ده‌بنه‌وه.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشێکی دیکە خاڵێکی سەربازیی هێزه‌كانى سورياى ديموكراتى لە شارۆچکەی روبەيزە لە قەزای سور کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.
لە گونده‌وارى ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر بارەگایەکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی تەیانە لە گونده‌وارى ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، پێکدادانێکی پچڕپچڕ لەنێوان چەکداره نەناسراوهكان و هێزەکانی سورياى ڕوویداوە.
ئەو سەرچاوەیە ئه‌وه‌يشى خسته‌ڕوو، هێرشێکی دیکەی چەکدارانی نەناسراو، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی سورياى ديموكراتيان کردە ئامانج لە شارۆچکەی حەجنە لە گونده‌وارى ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور و بەو هۆیەوە ئەندامێکی هه‌سه‌ده بریندار بوو.