لە درعا ئەفسەرێکی حکومه‌ت و هاوەڵێكی کوژران

درعا – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ شەممە، ئەفسەرێکی هێزەکانی حکومەتى سوريا و یەکێک لە هاوەڵەکانی، لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی چەند چەکدارێکی نەناسراو لە گونده‌وارى ڕۆژئاوای درعا، کوژران.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەفسەرێک بە پلەی رائيد لەگەڵ یەکێک لە هاوەڵەکانی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژراون كاتێك ئۆتۆمبێلەکەییان لەسەر ڕێگای به‌يه‌كگه‌يشتنى شاری نەوا و شێخ سەعد لە گونده‌وارى ڕۆژئاوای درعا كرايه‌ ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەفسەرە بەرپرسی كه‌تيبه‌ى تانکەکان بووه‌ کە دەکەوێتە شارۆچکەی شێخ سەعد.

بەپێی هەمان سەرچاوە ساڵی ڕابردووش فەرماندەی هەمان کەتیبە، عەقید عەلی بەرەکات، لەگەڵ یەکێک لە ئەفسەرەکانی، بە گولـله‌ى چه‌كداره‌ نەناسراوەکان لە ڕۆژئاوای درعا كوژران.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئه‌شقه‌ر – داڕشتنه‌وه‌ی: مالین محه‌مه‌د