تورکیا بۆردومانەکانی بۆ سەر گوندەکانی باکووری حەسەکە دەستپێکردەوە

درباسییە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، چوارشه‌ممه‌، هێزه‌كانی توركیا و گروپە‌ چه‌كداره‌كانی دڵسۆزیان گوندی تل ئه‌للبنیان له‌ گوندەواری رۆژئاوای شارۆچكه‌ی تل ته‌مر له‌ باكووری حه‌سه‌كه‌ بۆردومان كرد.

کاتژمێر پێنجی بەیانی، هێزەکانی تورکیا، بە دوو گولە هاوەن، “دەوروبەری شارۆچکەی درباسیە و گوندی جەتلی”یان، لە ڕۆژئاواوە بۆردومان کرد، کە کەوتوونەتە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان، بەبێ ئەوەی زیانی ماددی لێبکەوێتەوە، بە وتەی شایەتحاڵان.

چەند رۆژێك لەمەوبەر هێزەكانی توركیا بە دوو گولە هاوەن گوندێكی رۆژئاوای شارۆچكەی دەرباسیەیان لە باكووری حەسەكە كردە ئامانج، لەكاتێكدا فڕۆكەی چاودێری بەسەر ناوچەكەدا دەسوڕایەوە.

گوندەکانی باکووری حەسەکە چەند مانگێکە پەرەسەندنی سەربازی تورکیا بەخۆوە دەبینن.