میلیشیاكانی تورکیا خه‌ڵكی ره‌سه‌نی عه‌فرین دەستگیر دەکەن
عەفرین – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، میلیشیای سوڵتان سلێمان شا “عه‌مشات”ی سه‌ر به تورکیا دانیشتوویەکی ڕەسەنی شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانیان دەستگیرکرد، ئەمەش دوای سێ ڕۆژ لە دیپۆرتکردنەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە بۆ ئەو شارە.
سەرچاوە ناوخۆییەکانی شارەکە بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، گروپی “عەمشات” پاشنیوەڕۆی دوێنێ هه‌ینی، دوای سێ ڕۆژ لە گەیشتنی یوسف ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 28 ساڵ بۆ ماڵه‌كه‌ی دەستگیرکرا، و لەکاتی دەستگیرکردنەکەدا بەبێ هۆکار، بە توندی ئهشكهنجهدار.
ماوەی زیاتر لە سێ مانگە دەسەڵاتدارانی تورکیا کاردەکەن بۆ دیپۆرتکردنەوەی هەزاران پەنابەری سوری لە خاکەکەیەوە بۆ ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای سوریا، کە له‌ژێرده‌ستی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ( به‌ره‌ی نوسرای پێشوو) و میلیشیاكانی سه‌ر به توركیایه.
سهرپاوهیهك له سەرکردایەتی “عەمشات”، پێشتر بە پەیامنێرێکی نۆرس پرێسیان راگه‌یاندبوو، کە سەرکردایەتی فیرقەکە زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەر فه‌رمانی ڕوون و ئاشکرای بۆ هێزە ئەمنییەکانی شێخ حەدید و عەفرین دەرکرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگه‌نجێك بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه جا لە تورکیاوە بێت یان لە ناوچەکانی ترەوە ده‌ستگیربكرێت.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، ڕایگەیاند، ئەندامانی پۆلیسی مەدەنی و سەربازی کەسێکی تەمەن ٦١ ساڵیان دەستگیرکردووە، کە مانگێک لەمەوبەر لە ئەڵمانیاوە گەڕاوەتەوە بۆ عەفرین، و کەسێکی دیکەش لە گونده‌واری عەفرین بەهۆی داواكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی کە لەلایەن میلیشیاكانی توركیاوه دەستی بەسەردا گیرابوو، هەروەها كهسوێك كه لە حەلەبەوە هاتەوه عەفرین دوای ئەوەی ساڵانێک لەمەوبەر جێی هێشتبوو.