لە ئەنجامی هێرشەکانی سه‌ر په‌یمانان له سوریا و عێراق سەربازێکی ئەمریکی بریندار بوو
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ هەینی، دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، لە هێرشەکانی سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا سەربازێک ئه‌مریكی بە سوکی برینداربوو.
ئەمەریکا ئێران و گروپه چه‌كداره‌كانی تۆمەتبار دەکات لە سه‌ره‌تای شه‌ری غەززەوة زیاتر له 60 هێرشیان بۆ سەر بنکەکانی هاوپه‌یمانان لە سوریا و عێراق ئەنجامداوە، کە بووە هۆی برینداربوونی دەیان سه‌ربازی ئه‌مریكی.
ئەو دوو بەرپرسە کە نه‌یانویست ناسنامەی خۆیان ئاشکرا بکەن، ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوێنێ هەینی سێ جار هێرش كرایه سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق.
یەکێک لەو به‌رپرسانه، ڕایگەیاند له هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی تەل بەیدەر لە گونده‌واری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان، سەربازێک بریندار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فرۆکە بێفڕۆکەوانەکان هێرشیان کردووەتە سەر دوو شوێنی عێراق كه بنكه‌ی هه‌ریری هه‌رێمی كوردستان و بنكه‌ی “عێن ئه‌سه‌ر” له ئه‌نبار، بەڵام هێرشه‌كه هیچ زیانێكی نه‌بوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەزگای دژەتیرۆری کوردستان هێرشی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێری هەرێمی کوردستان پشتڕاستکردەوە.