هەواڵگری تورکیا ژمارهيهك دەستبەسەرکراو لە عەفرینەوە دەگوازێتەوە بۆ خاکى توركيا
عەفرین – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ هەینی، دەسەڵاتدارانی تورکیا شەش دەستگیرکراوی سوورییان لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی ئەلحەمام لە باکووری شاری حەلەبەوە گواستەوە بۆ ناو خاكى توركيا بە تۆمەتی کارکردن بۆ لایەنە دژ بهرهكانى.
سهرچاوهيهكى کارگێڕی له زیندانی کفر جهننا لە گوندهوارى عەفرین بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجی ئێوارە، هەواڵگری تورکیا شەش دەستگیرکراوی لە زیندانی کفر جهننه لە گوندهوارى عەفرینەوە بۆ ناو خاكى توركيا گواستەوه لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئەلحەمام.
ڕوونیشیکردەوە، ناسنامهى دەستگیرکراوەکان بريتين له “نوور عەبدان، تەمەن 24 ساڵ، نزار ئەبو عەتا، تەمەن 30 ساڵ، جەلال محەممەد، تەمەن 27 ساڵ، عومەر زانا شاهین، تەمەن 32 ساڵ، ویسام مستۆ، تەمەن 25 ساڵ و جومعە قاسم تەمەن ٢٣ ساڵ.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەستگیرکراوانە بە تۆمەتی کارکردن بۆ لایەنە دژبهرهكانى، هاوشێوەی سەدان کەسی دیکە، لە زیندانی کفر جەننە راگیراون، بەبێ بوونى بەڵگەی سهلمێندراو، بهڵكو بەپێی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی پێشوەختە ئامادەکراو راگيراون.