سوپای ئیسرائیل: تەرمی بارمتەیەکی ئیسرائیلی لە نزیک نەخۆشخانەی شیفا دۆزرایەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل دۆزینەوەی تهرمی یەکەمین بارمتەی ئیسرائیلییان راگەیاند.\
بە گوێرەی راگەێنراوێکی سوپای ئیسرائیل، تەرمی بارمتەکە “یههودی وێس”ی تەمەن 65 ساڵ له باڵهخانهیهكی نزیک نەخۆشخانەی شیفای گەمارۆدراو دۆزراوەتەوە.
“یههودی وێس” یهكێكه لهو 240 كهسهی كه چهكدارانی حهماس له 7ی تشرینی یهكهمی ئهمساڵدا، لهكاتی هێرشهكهیان بۆسهر غەززە بە بارمتە گرتیانن.
لە راگەێنراوەکەدا، وردەکارییەکان نەخراوەتەڕوو کە چۆن و کەی کوژراوە، ، بەڵام دەڵێن تهرمی ژنهكه رهوانهی پزیشكی دادوهری كراوه بۆ شیکار کردن و دواتریش کەسوکاری لێ ئاگادار دەکرێتەوە.
دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند کە حەماس “یههودی وێس”ی کوشتووە، بەڵام وردەکاریەکانی نەخستەڕوو.
ئێستا چاوی جیهان لە سەر جەنگی غەززەیە، کە ژمارەیەکی بێشوومار قوربانی لێکەوتووەتەوە، سوپای ئیسرائیل چووەتە نێو شارەکەوە و چەند رۆژێکە نەخۆشخانەی شیفایان گەمارۆ داوە.
لە نوێترین لێدوانیدا ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل رایگەیاند، “ئێمە ناتوانین هیچ بۆشاییەک لە غەززە بەجێبهێڵین، ئیسرائیل دەبێت هێزێکی زۆر بەهێزی لە غەززە هەبێت بۆ ئەوەی چیدیکە ئەو گرووپە ئەو کەرتە بەڕێوەنەبەن.”