ئەسەد فه‌رمانی لێبوردنی گشتی بۆ تاوانە ئەنجامدراوه‌كان ده‌رده‌كات

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا، فەرمانی لێبوردنی گشتی بۆ ئەو تاوانانەی پێش 16ی ئەم مانگە ئەنجامدراون، دەرکرد

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، ٢٠٢٢، ئەسەد لێبوردنی گشتی بۆ هەموو ئەو تاوانانەی کە لەلایەن هاوڵاتییانی سوری پێش ٢١ی کانوونی دووەمی هەمان ساڵ ئه‌نجام درابوون دەرکرد.

لە بڕگەی یەکەمی فەرمانەکەدا هاتووە، لێبوردنی گشتی بۆ ئەو تاوانانەی پێش 16/11/2023 ئەنجامدراون بەپێی بڕگەکانی ئەم فەرمانە یاسادانانە، لێبوردنی گشتی دەدرێت، هەروەها لێبوردنه‌كه شتییه‌ و هه‌موو سزادراوان ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام بۆ هەندێک له‌ سزادراوان لێبوردنی گشتی نابێت.

هەروەها لە دەقەکەدا هاتووە کە ئەو فەرمانە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە خۆیان راده‌ستی دادگا نه‌كردووه‌، ئه‌گه‌ر لە ماوەی سێ مانگ ئه‌وانی ناوخۆی وڵات خۆیان ڕادەست بكه‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له‌ ماوه‌ی شەش مانگ ئه‌وه‌ فه‌رمانه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازجی