بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دێرەزوور بە چەند مووشەکێک کرایەئامانج

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دێرەزوور بە مووشەک کرایە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بەدوای خۆیدا بهێنێت.

لەم دواییانەدا خێرایی بە ئامانجگرتنی بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای کوردستان زیادیانکردووە و ئەوەی کە خۆی بە “مقاوەمەی ئیسلامی” دەناسێنێت سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکانی بەئامانجگرتن دەکات.

سەرچاوەکان لە گوندەکانی گوندەواری دێرەزوورەوە، لە نزیک بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کێڵگەی ئەلعومەر بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، درەنگانی شەوی رۆژی چوارشەممە کێڵگەکە بە چوار مووشەک بۆردومان کراوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، پاشنیوەڕۆی چوارشەممەش بنکەکە بە سێ موشەکی دیکە بۆردومان کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە، موشەکەکان لە دەوروبەری کێڵگەکە کەوتوونەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان هەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەت، لە رۆژئاوای فوراتەوە تەقێنراون، کە میلیشیا ئێرانییەکان کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیە دەکەن.

دووشەممەی رابردوو، سەبرینا سینگ، گوتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، تا رۆژی دووشەممە، ژمارەی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بۆ 55 هێرشبەر بەرزبووەتەوە و لە ئەنجامدا 59 سەرباز برینداربوون.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان