سبەی لە رۆژئاڤا کەشوهەوا هەور و باراناوییە

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی سووریا پێشبینی کرد، سبەینێ کەشوهەوا بەشێوەیەکی گشتی نیمچە هەور بێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچە کەناراوییەکان و بەشێکی رۆژئاوای کوردستان.

لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا لە ناوچەیەکی بەرفراوانی رۆژئاڤا و سووریا باران باری و پلەی بارینەکەی لە نێوان مامناوەند و لاوازدا بووە، کە بەهێزترینیان لە ناوچە کەناراوییەکان بوو.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە، هەروەک وڵاتەکە لە ژێر کاریگەری پاڵەپەستۆی نزمدا دەمێنێتەوە.

ئاراستەی با لە ڕۆژئاواوە بۆ باشووری رۆژئاوا دەبێت، لە نێوان سووک و مامناوەنددا، هەروەها شەپۆلی دەریا لە نێوان سووک و مامناوەنددا دەبێت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی