گیانلەدەستدان و برینداربوونی زیاتر لە 20 کەس لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گوندەواری حەمات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سلمییە – حومس لە نزیک بەنزینخانەی جەزیرە، 7 کەس گیانیانلەدەستدا و 17ی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەری دەستەی گشتی نەخۆشخانەی نیشتمانیی سلمییە، ئوسامە مەلحەم، بە میدیاکانی حکوومەتی راگەیاند، “لە ئەنجامی رووداوەکەدا 7 کەس گیانیانلەدەستدا و 17ی دیکەش برینداربوون، کە لە تەمەنە جیاوازاکاندا بوون و زۆربەیان ژن بوون، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی سلمییە بۆچارەسەر وەرگرتن.
ئاماژەیان بەوەشکرد: لە نێو بریندارەکاندا 3 کەس هەبوون کە برینەکانیان سەخت بووە، کە پێویستیان بە گواستنەوە بوو بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی حەمات، “لە ئێستادا چاودێری گەڕۆک و پزیشکی پێشکەش بە بریندارەکان دەکرێت.”
سەرچاوەیەکی پۆلیسی سلمییە بە میدیاکانی حکوومەتیان راگەیاند، لە نێو ئەو حەوت کوژراوەدا شۆفێرێکی پاس هەیە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە رووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادان لە نێوان پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینان و ئۆتۆمبێلێکدا روویداوە.
سەرچاوەکە دەڵێ، هۆکاری رووداوەکەش بەهۆی بارانبارین و بارودۆخی کەشوهەوا و خێرایی زۆر و سەرپێچی شۆفێرانەوە بووە.