ئیسرائیل بۆردومانی باشووری سوریا دەکات
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه سوپاى ئيسرائيل به موشه‌ك ده‌وروبه‌رى يه‌رموكى له باشورى سوريا بۆردومان كرد، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامى ئه‌و دوو موشه‌كه بوو كه له‌وناوچه‌یەوه ئيسرائيلى پێ بۆردومان كرابوو.
يه‌كشه‌مه‌ى رابردوو سوپاى ئيسرائيل رايگه‌ياند، فرۆكه جه‌نگيه‌كانيان هێرشێكى ئاسمانييان بۆسه‌ر ژێرخانى تيرۆريستان له سوريا ئه‌نجامداوه. سه‌رچاوه هه‌واڵيیه‌كانى ناوچەكه بڵاويانكردووەتەوە كه بۆردومانه‌كانى سوپاى ئيسرائيل به ئاراسته‌ى دەشتە كشتوكاڵيه‌كان بووه، له ناوچه‌ى يەرموك له گوندەواری رۆژئاواى درعا.
دەزگاكانی راگەیاندنی ئیسرائیلی بڵاویانكردووەتەوە: سوپاى ئيسرائيل به سێ موشه‌ك بۆردومانى ناوچه‌ى يه‌رموكى كردووه له باشورى سوريا. له لايه‌كيتره‌وه ميديا‌كانى ئيسرئيل بڵاويانكرده‌وه كه سوپاى ئيسرائيل له رێگه‌ى تۆپخانه‌وه هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوچه‌يه‌ى كه له خاكى سورياوه به دوو موشه‌ك ئيسرائيلی بۆردوومان كردبوو.