میلیشیاکانی سەر بە تورکیا هەڵمەتی دەستگیرکردن لە سەرێ کانیێ دەستپێدەکەن
سەرێ کانیێ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، میلیشیاکانی “جەیش وەتەنی”ی دڵسۆز بۆ تورکیا، هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی ئەلمەبروکە لە رۆژئاوای سەرێ کانیێ لە باکووری حەسەکە و 15 کەسیان دەستگیرکرد، کە دووانیان ژن بوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی به نۆرس پرێسی راگەیاند، “میلیشیاکانی “سوڵتان موراد و حەمزات”ی سەر بە فەیلەقی دووەمی “جەیش وەتەنی” له شارۆچکه ی ئه لمەبروکە له رۆژئاوای سەرێ کانیێ، هەڵمەتێکی دەستگیرکردنیان ئەنجامدا و 15 کەسیان کردە ئامانج، که دوو ژنیان تێدابوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی “جەیش وەتەنی” دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی شارۆچکەکەیان داخست و هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان بۆ گەڕان بەدوای ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنێکدا، کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئەوانیان لە چواردەووری شارۆچکەکە تەقاندەوە و بوویە هۆی برینداربوونی دوو ئەندامی میلیشیاکە.
ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە، سەرجەم دەستگیرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ “بەندیخانەی موکافەحە” لە شاری سەرێ کانیێ.