جانۆ مامکەلۆ عەفرینی بەجێهێشتووە بەڵام عەفرین هەمیشە لەودا دەژی

ژووری وەرزش – نۆرس پرێس

جەنگین (جانۆ) مامکەلۆ،  کوڕی شاری عەفرینە و خەڵکی گوندی سینارەی سەر بە ناحیەی شییه، لە دایکبووی ساڵی 1998ە و لە ساڵی 2014دا عەفرینی بەجێهێشتووە و لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە.

جانۆ پاڵەوانی هونەری جەنگییە تێکەڵەکان (Mixed Martial Arts)، کە بە کورتی پێی دەوترێت MMA، لەم وەرزشە سەختەدا چوار مەدالیای پاڵەوانێتی بەدەستهێناوە.

بەشداری زۆر پاڵەوانێتی کردووە لەسەر ئاستی جیهان و ئۆڵۆمپیاد، لە سەر ئاستی ئەم کێشانەی خوارەوە: 70/66/61

لە داهاتووشدا جانۆ بەنیازە تا ئەو کاتەی دەتوانێت بەردەوام بێت لە یارییە دڵخوازەکەی.

هەروەک لە رێگای مەڵپەڕی (عەفرینی وەرزشی)یەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم وەرزشوانانی شاری عەفرین خواستووە و دەڵێت: “من عەفرینیم بەجێهێشت.. بەڵام عەفرینی هەمیشە لەگەڵ مندا دەژی”.

ئەو بەردەوام دەبێت و دەڵێت: زۆر دڵخۆشم کاتێک دەبینم وەرزشوانانی شارەکەمان لە ڕووی وەرزشییەوە پلەی باش لە کۆمەڵگە نوێیەکانیاندا لە تاراوگە بەدەست دەهێنن.