نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی باشوور و رۆژئاوای کوردستان

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رزبووەوە و بەهای لیرەی سووریش لە رۆژئاوای کوردستان دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینی.

ته‌نها لە ماوەی ئە‌مڕۆدا هه‌ر 100 دۆلارێك زیاتر لە پێنج هه‌زار دینار به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداو و 100 دۆلاری ئەمریکی لە هەولێر بە 156 هەزار و 750 دینار و لە سلێمانی به‌ 155 هه‌زار و 300 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا، هەروەها بەهای یەک دۆلار لە بازەڕەکانی قامشلۆی رۆژئاڤادا بۆ کڕین 14350 لیرە و بۆ فرۆشتنیش 14450 لیرەی سووری بوو، لە کاتێکدا دوێنێ 14275 بۆ کڕین و 14375 بۆ فرۆشتن بەرامبەر بە یەک دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

توێژەرانی ئابووری دەڵێن، لە عێراق و هەرێمی کورستان دابەزینی‌ به‌های دۆلار بەردەوام دەبێت، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریه‌كی دیكه‌ی ده‌ره‌كی رونه‌دات.

هەروەک هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی بۆ ئەوەی، کە پێرێ لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری ئەبوزەبی لە ئیمارات، عێراق و ئەمریکا لەسەر ئەوە رێککەوتوون بانکەکانی عێراق دۆلاری زیاتر لە بانکی ناوەندیی ئەمریکا وەربگرن.