ململانێکان لەبەردەم دووهەم دەسەڵاتی باڵادا لە عێراق
هەولێر- نۆرس پرێس
دوێنێ، بەشێک لە لایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری خۆپیشاندانیان کرد و خیمەیان هەڵدا و بەهۆیەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای باڵای فیدڕاڵی کارەکانیان هەڵپەسارد.
پێدەچێت ئەمە کاردانەوەی سەدریەکان بێت بۆ بڕیارێکی پێشتری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق کە فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی رەوتی سەدر دەرکردبوو، لەوانە “غایب عەمیری و سەباح ساعدی و محەمەد ساعدی.”
هاوکات، گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لەسەر ئەو سێ سەرکردەیەی رەوتی سەدری قەدەغەکردووە.
هەڵپەساردنی کارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای باڵای فیدڕاڵی کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و لەبەرامبەردا ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بەوەزیرەکەی سەدر لە تویتێکدا داوای لە خۆپیشاندەران کرد کەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بکشێنەوە، بەڵام خێمەکانیان بهێڵننەوە.
کاردانەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
دوێنێ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دۆخه‌كه وا خه‌ريكه داهاتووى وڵات و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌خاته مه‌ترسييه‌كى جدييه‌وه و كۆى پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانى و دامه‌زراوه‌كان په‌كده‌خات.
دەشڵێت، “خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيى ئاشتيانه، مافێكى رەوا و ده‌ستووريى پارێزرا‌وه، به‌ڵام په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌نه‌كان و له خۆپيشانده‌ران ده‌كه‌ين دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و له ره‌وتى ئاشتييانه و مه‌ده‌نى دوور نه‌كه‌ونه‌وه.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە وڵات چيتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو قه‌يرانه سه‌خت و بارگرژييه ناگرێت و درێژه‌كێشانى زياترى ئاڵۆزى، دواجار به زيانى ته‌واوى گه‌لى عێراق ته‌واو ده‌بێت.
وتوشیەتی، “ئێمه له هه‌رێمى كوردستان جارێكى ديكه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ينه‌وه كه وه‌ک هه‌ميشه به‌شێكين له چاره‌سه‌ر و هه‌موو هاوكارييه‌ك ده‌كه‌ين بۆ لێكگه‌يشتن و پێكهاتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان.”
باسی لەوەشکردووە، وڵاتەکە پێویستی به گفتوگۆيه‌كى جدديى نيشتمانى و به‌رپرسيارانه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كانه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور هەیە کە هه‌ر ئه‌وه‌ش تاكه ڕێگه‌ى دروسته بۆ ده‌رچوون له قه‌يران و بنبه‌ستى سياسى و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى.
دوێنێ، سێشەممە، دوای ئەوەی موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد بەردەمی باڵەخانەی ئەنجومەنی دادوەری چۆڵبکەن و خۆپیشاندانەکانیان لەو ناوچەیە هەڵپەسێرن، ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا لەمڕۆوە دەست بەدەوامی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.
کاردانەوەی چواچێوەی هەماهەنگی
لە لایەکی ترەوە وەک یەکەم کاردانەوەی چواچێوەی هەماهەنگی بەرامبەر خۆپیشاندانی سەدرییەکان لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری، سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، “هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ره‌وتی سه‌در كوده‌تایه‌كی ته‌واوه له دژی ده‌وڵه‌ت و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دریش به ئه‌نقه‌ست شه‌قام بۆ هێرشكردنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌كارده‌هێنێت”.
كازم عه‌باس سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له لێدوانێكدا به ئاژانسی ناوخۆیی راگه‌یاند، “ئه‌و هه‌نگاوه په‌ره‌سه‌ندانه‌ی ره‌وتی سه‌در گرتویانه‌ته‌به‌ر ئه‌نجامی ئه‌رێنی له‌سه‌ر عێراق نابێت، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان كوده‌تایه‌كی ته‌واوه له دژی ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی”.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، كازم عه‌باس ئاشكرایكردوه، “چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌مو ئامرازه‌كانی دیالۆگی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در به‌كارهێناوه و نه‌گه‌یشته ئه‌نجام، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ڕۆن له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری تۆمه‌تباركرد به‌كارهێنانی خۆپیشانده‌ران بۆ هێرشكردنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و باسی له‌وه‌شكرد، “سه‌در به ئه‌نقه‌ست شه‌قامی له مانۆڕی سیاسی و هێرشكردنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌كارهێناوه”.
کاردانەوەی مستەفا کازمی
هەروەها مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه به‌غدا و كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا بۆ میسر، له په‌یامێكدا هۆشداریدا لەوەی، راگرتنی کارەکانی دامه‌زراوه‌كانی دادوەری، وڵات دەخاتە بەردەم مەترسییە ڕاستەقینەکان و جەختیشیکردەوە، کە مافی خۆپیشاندان بەپێی دەستور مسۆگەرە و پێویستە ڕێز لەدامودەزگاکانی دەوڵەت بگرن، بۆ درێژەدان بەکارەکانیان لەخزمەتی خەڵکدا.
درەنگانی شەوی رابردووش، لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیکردووەتەوە، “نابێت هێزە ئەمنی و سەربازییەکان تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بن و لایەنگری بکەن، بەڵکو دەبێت هەر لەسەر ئەرکی هەمیشەییان بمێننەوە، کە پاراستنی عێراق و چارەنووس و پیرۆزیی خوێنی عێراقییەکانە”.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، “فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڕیاریداوە تووندترین سزای یاسایی هەر کارمەندێکی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق بدات کە رێنماییە چەسپاوەکان پێشل بکات”.
هاوکات دووپاتیکردەوە کە پێویستە هەموو یەکە ئەمنی و سەربازییەکان، رێکاری ورد بەرامبەر کارمەندەکانیان بگرنەبەر و رێکارە یاساییەکان بەرامبەر سەرپێچیکاران جێبەجێ بکەن.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی لەوە کردووەتەوە کە “قەدەخەیە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان هیچ بەیاننامەیەک دەربکەن کە مۆرکێکی سیاسی پێوەبێت، یان پێشێلکارییەک بکەن، یان هەر دامەزاوەیەک پابەندی چوارچێوەی سەربازی و ئەمنی کارپێکراوەکان نەبێت”.
کاردانەوەی حەشدی شەعبی
هەروەک لە کاردەوانەکاندا، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پابه‌ندكرد به نه‌چونه ناو شه‌ڕی سیاسی و راشیگه‌یاند، “ئاماده‌ین بۆ به‌رگریكردن له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پێویسته حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ریش به‌رپرسیارێتی دۆخه‌كه له‌ئه‌ستۆ بگرێت”.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “له كاتێكدا ئێمه سه‌رقاڵی ئه‌ركه‌مانمانین به‌نزیكبونه‌وه له مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حسێن به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه قاره‌مانه‌كانی دیكه‌مان، له‌هه‌مانكاتدا حه‌شدی شه‌عبی هه‌میشه به په‌رۆشه بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته لایه‌نگری قه‌یرانی سیاسی ئێستا و به ئه‌ركی خۆشی ده‌زانێت كه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رگریكردن له ده‌وڵه‌ت له‌ئه‌ستۆ بگرێت، بۆ ڕێگریكردن له ڕوخانی پایه‌كانی و پاراستنی ده‌ستور كه هه‌موان سوێندیان خواردوه بۆ پابه‌ندبون پێوه‌ی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “له نزیكه‌وه و به گرنگییه‌وه چاودێری ئه‌و پێشهاته ئازاربه‌خش و مه‌ترسیدارانه ده‌كه‌ین كه له عێراقی خۆشه‌ویستماندا ڕوده‌ده‌ن، دواینیشیان گه‌مارۆی سه‌رچاوه‌ی هێزی وڵاته‌كه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له‌لایه‌ن هه‌ندێك گروپ و له‌نێویشیاندا هێزی چه‌كدار”.
حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌رگریكردن له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ربڕیوه و ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، “ئاماده‌ین بۆ به‌رگریكردن و پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه گه‌ره‌نتی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانان، و سیستمی سیاسی و ده‌ستوری، داواش له حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌كه‌ین به‌رپرسیارێتی پاراستنی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بگرێته ئه‌ستۆ”.
کاردانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا
دوێنێ سێشەممە، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەنراوێکی لەبارەی دۆخی نائارامی شاری بەغداوە بڵاوکردوە و تیایدا هاتووە، لە نزیکەوە چاودێری نائارمییەکانی بەغدا و داخستنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ئارامی و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی پەیڕەو بکەن.”
دەشڵێت، پێویستە هەموو ناکۆکییە سیاسییەکان بە رێگەی دروست و بە گوێرەی دەستوری عێراقی چارەسەر بکرێن.
هاوکات، داواشی کردووە خۆپیشاندەران رێز لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق بگرن کە خزمەتی خەڵک و گەلی عێراق دەکەن.
راگەێنراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری
دوێنێ، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە لەبەرچاوگرتنی کشانەوەی خۆپیشاندەران و هەڵگرتنی ئەو ئابڵوقیەی لەسەر باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەران دروستکرابوو، ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا لە سبەینێوە سەرجەم ئەو دادگایانەی کارەکانیان هەڵپەساردبوو دەست بە کاری ئاسایی خۆیان بکەنەوە.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری سوپاسی سەرجەم لایەن و کەسایەتییە ناوخۆیی و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکات، پشتیوانیان لەسەروەری و سەربەخۆیی ئەنجومەنی دادوەری لە عێراقداکردووە.
دەشڵێت، هەموو لایەک دڵنیادەکەنەوە کە رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرجەم ئەوکەسانە دەگرنە بەر کە لەیاسا دەرچوون و سەرپێچی یاساییان ئەنجامداوە.
پرسیارە بێ وەڵامەکان
دوابەدوای پێکنەهاتنی حکومەت وچربوونەوەی ململانێکان لە عێراق، بەتایبەت ملنەدانی سەدرییەکان بۆ هیچ دانوسانێک لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی، تا ئیستا داهاتووی عێراق ناڕوونە و پرسیارەکان لە داهاتووی ئەم وڵاتە بێوەڵام ماونەتەوە.
ئایا چی لە پشت سووربوونی سەدرەوەیە؟ دەیەوێت جەماوەرەکەی بەرەو کوێ ئاراستە بکات؟
ئایا ململانێکانی نێوخۆی عێراق تا چەند پەیوەندی بە دەستێوەردانەکانی ئێرانەوە هەیە، موقتەدا سەدر ئەو کەسەیە کە عێراق لە چنگی ئێران دەربێنێت؟ یان بەرەو ناکۆکی زیاتر و ململانێ و بۆڕبۆڕێنی سیاسی زیاتری کێش دەکات؟
ئەمانە و چەندەها پرسیاری تر دەربارەی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان وەک یەکەیەکی بەستراوە بە عێراقەوە، تا ئێستا بێوەڵامن.