چهكدارانی نەناسراو ئەندامانی “تەحریر شام” لە ئیدلب دەکەنە ئامانج
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ چەکدارانی نەناسراو ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سەر بە دهستهی تەحریر شام (بەرەی نوسرە)ی پێشوویان لە ئیدلب کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو ئەندام کوژران و یهكێكی تریش بریندار بوو.
لە چواری ئەم مانگەش، هێرشبەرانی نەناسراو ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سەر بە دهستهی تەحریر شامیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە چهكدارێك کوژرا و سێ چهكداری دیکەش برینداربوون لەسەر ڕێگای سارمین لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە “تەحریر شام” ڕایگەیاند، به ئامانجگرتنهكه لە دەوروبەری کاتژمێر هەشتی ئێوارە روویداوه، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی دهستهی تەحریر شام کراوەتە ئامانج و بریندار و كوژراوهكان گواستراونەتهوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانیی ئیدلب بهبێ ئهوهی هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو لایەنەی کە هێرشەکەی ئەنجامداوە رابگهیهندرێت.