ده‌سته‌ی ته‌حریر شام دوو سه‌ركرده‌ی نزیك له خۆی ده‌ستگیر ده‌كات
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام “به‌ره‌ی نوسره‌ی” پێشوو دوو سه‌ركرده‌ی نزیك له خۆی دەستگیر كرد، بە تۆمەتی کارکردن بۆ بنکەی حمێمیمی ڕووسیا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی كارگێڕی لە تەحریر شام بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، چه‌كدارانی ته‌حریر شام هەڵیکوتاوهتە سەر بارەگای میلیشیای ئەحرار شام – کەرتی ڕۆژهەڵات له شاری ئیدلب و هه‌ر یه‌كه له (ئەبو وەلید ئەحرار و ئەبو عه‌وف سەراقیب)یان ده‌ستگیركرد، دوای ئه‌وه‌ی چەند کاتژمێرێک بوو لە جەرابلوسەوە گه‌یشتبوونه ئیدلب.
دەستبەسەرکراوەکان بەرپرسی بەڕێوەبردنی دەروازەی حەمران بوون لە جەرابلوس لە گونده‌واری حەلەب.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری دەستگیرکردنەکە بۆ زانیاری هەواڵگری دەگەڕێتەوە کە ئاماژە بەوە دەکات دەستگیرکراوەکان دەستیان هەبووە لە کارکردن بۆ بنکەی حمێمیمی ڕوسیا.
راشیگه‌یاندووه، دەستگیرکردنەکە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان میلیشیاكه و ده‌سته‌ی تەحریر شامدا دروستکردووە، دەستگیرکراوەکان بۆ زیندانی ناوەندی ئیدلب گواستراونەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئه‌حرار شام داوای ئازادکردنیان ده‌كات.