هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشەممە، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی چوار ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)یان لە پارێزگای میسان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ یەکشەممەش، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هێزە عێراقییەکان کوژرانی ئەندامانی شانەیه‌كی تیرۆریستی سەر بە داعشی لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
ده زگای هه‌واڵگری عێراق له ڕاگه‌یه ندراوێکدا که ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگریی دروست، به ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری میسان توانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی له پارێزگاکه ئه‌نجام بدات.
ئاماژە بەوەشکراوه، له ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار داواکراو بەپێی مادەی تیرۆر ده‌ستگیركراوه.