سەرکردەیەکی پێشووی ئۆپۆزسیۆن لە درعا کوژرا
درعا – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، چەکدارانی نەناسراو سەرکردەیەکی پێشووی ڕیزەکانی ئۆپۆزسیۆن و یەکێک لە داواکراوانی هێزەکانی حکومەتیان لە درعا کردە ئامانج و بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
هەینی ڕابردووش، چەکدارانی نەناسراو بە چەند گولـله‌یه‌ك چالاکوانێکی ڕاگەیاندنیان کردە ئامانج لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی درعا و دەستبەجێ گیانی له‌ده‌ستدابوو.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووه، ئەو سه‌ركرده‌یه‌ی پێشووی ئۆپۆزسیۆن كه كوژراوه ناوی ئه‌یاد جەعارەیه، لەلایه‌ن چه‌كدارانی نەناسراو لەسەر ڕێگای نێوان شاری تەفه‌س و شارۆچکەی نەهج له ڕۆژئاوای درعا كراوه‌ته ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، جەعارە خەڵکی شارۆچکەی تەل شهاب بووه لە گونده‌واری ڕۆژئاوای دەرعا و بە یەکێک لە داواکراوان داده‌نرا لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەهۆی ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنێك كه تیایدا هێزەکانی حکومەت چوونە ناو درعا لە مانگی تەمموزی ساڵی 2018.
سەرچاوەکە ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، هاوسەرەکەی جه‌عاره گیانی له‌ده‌ستداوه و منداڵەکانیشی برینداربوونه دوای ئه‌وه‌ی به بۆمبێكی چێندراو له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان كراوبوونه ئامانج.