دەسەڵاتدارانی تورکیا چوار دەستبەسەرکراو لە سەرێ کانییەوە دەگوازنەوە بۆ زیندانێکی ئورفا
حه‌سه‌كه – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، دەسەڵاتدارانی تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ چه‌كدارانى شورته‌ى عه‌سكه‌رى چوار دەستگیرکراویان لە شاری سه‌رێ کانییەوه گواستەوە بۆ یەکێک لە زیندانەکانی شاری ئورفا
سه‌رچاوه‌يه‌كى کارگێڕى لە شورته‌ى عه‌سكه‌رى ڕایگەیاند، ئەو چوار دەستگیرکراوە لە 18 ى ئەیلولدا دەستگیرکرابوون، لە میانی هەڵمەتێکی دەستگیرکردن کە لەلایەن شورته‌ى عه‌سكه‌رى و جه‌يش وه‌ته‌نى لە شارۆچکەی مەبروکه لە گونده‌وارى ڕۆژئاوای سه‌رێ كانى ئه‌نجام درابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکراوەکان لە پێکهاتەی کورد بوون و لەلایەن شورته‌ى عه‌سكه‌رييه‌وه لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە، تۆمەتی ئەمنی لە فایلەکەیاندا تۆمارکراوە، لەکاتێکدا هەوڵی پەڕینەوەیان دەدا بۆ ناو خاکی تورکیا و له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتێکی ئەوروپی.
به وته‌ى سه‌رچاوه‌كه ئەو دەستگیرکراوانەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە گواستراونەتەوە بریتین لە: یاسمین حاج مو‌سا (١٦ ساڵ)، ئەسلان عەبدۆ” (٢٣ ساڵ)، رامی خالدون (٢٠ ساڵ)، و ئه‌زده‌شێر یه‌زن (٢٥ ساڵ).