“هەسەدە” ناسنامەی سەرکردەیەکی داعش ئاشکرا دەکات کە بەم دواییە دەستگیر کرابوو
ڕەققە – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ، هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ناسنامەى سەرکردەیەکی ڕێکخراوی تيرۆريستى (داعش)یان دەستنیشانکردووە کە پێشتر دەستگیریان کردبوو، لە شاری ڕەققەى باکووری سوریا.
لە کۆتایی مانگی رابردوو، هێزەکانی ههسهده دەستگیرکردنی بەرپرسێکی شانەی داعشيان لە ڕەققە ڕاگەیاندبوو، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ههسهده ڕایگەیانووهد، یەکینەکانی دژەتیرۆر سەرەتای ئەم مانگە سەرکردەیەکی مەترسیداري داعشيان لە شاری ڕەققە دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووه، ئەو هێزانە توانیویانە “محەمەد سەخر بەکر” دەستگیربکەن، کە نازناوی “خاڵد شامی”بووه، وەک جێگری فەرماندەی سەربازی شام کاری کردووە.
بەگوێرەی راگهيهندراوهكه، ئهو تيرۆريسته وەک سەرکردە بەشداریي لە هێرشەکەی سەر بەندیخانەی سناعە لە حەسەکە كردبوو لە سەرەتای ساڵی 2022 و یەکێکە لە پلان داڕێژهرانى هێرشەکانی سوریا ناوچەکانی بهڕێوبهرى خۆسەرى بە تایبەتی.