له گونده‌وارى عه‌فرين 10 كه‌س له‌لايه‌ن ميليشياكانى سىه‌ر به توركياوه ده‌ستگير ده‌كرێن
عەفرین – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەک لە ناحیەی مەعبەتلی له گونده‌وارى عەفرین لە باکووری شاری حەلەب، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ميليشياى شورته‌ى عه‌سكه‌رى سه‌ر به تورکیا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە بیانووی مامەڵەکردن لەگەڵ به‌ڕێوبه‌رى خۆسەری پێشوو 10 کەسیان دەستگیرکرد.
تورکیا و گروپه‌كانى جه‌يش وه‌ته‌نى لە بەهاری ساڵی 2018 ه‌وه ناوچەی عەفرینیان کۆنترۆڵکردووە و بەپێی بەڵگەنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دانیشتوان و سروشتی جوگرافیای عەفرین رووبه‌ڕووى پێشێلکاری بەردەوام بووه‌ته‌وه.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و گروپه چه‌كدارييه 10 کەسیان لە گوندەکانی جەمروک و شەرقییە لە گونده‌وارى مەعبەتلی دەستگیرکردووە، دواتر گواستراونەتەوە بۆ بارەگای شورته‌ى عه‌سكه‌رى لە قەزاکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان کە خەڵکی گوندی شەرقییەيه، ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن تورکیاوە ديپۆرتكرابووه‌وه.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، گروپى شورته‌ى عه‌سكه‌رى دوو دەستگیرکراوی ئازادکردووە لە بەرامبەر پێدانى بڕی 600 دۆلاری ئەمریکی، به‌ڵام ده‌ستگيركراوه‌كانى تر تا ئێستا ده‌ست به‌سه‌رن.