دوو بنکەی ئەمریکی لە سوریا و عێراق لهلايهن گروپه چهكدارهكانهوه كرانه ئامانج
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە، گروپى “مقاوهمهى ئیسلامی” لە عێراق دوو بنکەی ئەمریکییان لە سوریا و عێراق کردە ئامانج و زیانی ماددییان لێکەوتەوە.
دانیشتوانی ناوچەی ڕمێلان بە پەیامنێری نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووه، ئەمڕۆ کاتژمێر هەشتی بەیانی و 12ی نیوەڕۆ دەنگی دوو تەقینەوەیان بیستووە، لە دەوروبەری بنکەی خەراب جیر سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گوندهوارى شارۆچکەی ڕمێلان.
لاى خۆيهوه ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنیەوە بڵاویکردەوە، بنکەی ئاسمانی هەریر لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان كراوهته ئامانج. ڕاشیگەیاندووە، بە ئامانجگرتنەکە زیانی بە ژێرخانی بنکەکە گەیاندووە.
گروپى “مقاوهمهى ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی خۆى له بە ئامانج گرتنی بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شارۆچکەی ڕمێلان لە سوریا راگهياند، هاوکات دەزگای “تەسنیم”ی ئێرانی ئاماژهى بهوهكردووه کە “مقاوهمهى ئیسلامی” بنکەی ئاسمانی هەریری لە ههرێمى کوردستان کردووهته ئامانج.