“ئاسایشی رۆژئاڤا” ئەندامێکی گرووپێكی تێکدەر دەستگیر دەکات کە لەلایەن ڕژێمی سوریاوه پشتگیری ده‌كران
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دەستگیرکردنی ئەندامێکی گروپێکی “تێکدەر کە لەلایەن ڕژێمی سوریاوه پشتگیری ده‌كران ” لە گونده‌واری دێره‌زوور راگه‌یاند.
دوێنێ هەینی لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا ئاسایشی رۆژئاوا ڕایگەیاند، هێزه تایبەتەکانی (HAT) دوای چاودێریکردن و بەدواداچوون توانیان “ئەندامێکی گروپێكی تێكده‌ر لە میانی هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا بۆ سه‌ر حەشارگەکانیان لە گونده‌واری ڕۆژئاوای دێره‌زوور ده‌ستگیر بكه‌ن”،.
ئاسایش ئاماژەیان بەوەشکرد، دوای چاودێریکردنی شوێنی حەشاردانیان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر یه‌كێك له حه‌شارگه‌كان له ئه‌نجامدا روبه‌ڕوبونه‌وه دروست بوو و “یەکێک لە ئەندامەکانی ئه‌و گروپه کوژران و یەکێکی دیکەش دەستگیرکرا”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەم گروپه دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان ده‌كرده ئامانج و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتیان “تێكده‌دا”.
ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رایانگه‌یاند، لە شوێنی پێکدادانەکە، دەستیان بەسەر 3 چەکی کڵاشینکۆف، 1 تفەنگی برنو، 12 مه‌خزه‌نی تفەنگی ، 6 مۆبایل، 1 ئامێری پەیوەندی (سوره‌یه)، 4 چهعبهی سه‌ربازی، 104 گوله‌ی کڵاشینکۆف، 2 جلوبەرگی سەربازی، 2 دەمانچە، 8 مه‌خزه‌نی چه‌كی بی كه‌ی سی و 28 چه‌كی راودا گرتووه.