کاساس لیستی ياريزانانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤێتنام راگه‌ياند
ئەمڕۆ هەینی فيدراسيۆنى تۆپى پێى عێراق ناوى 25 یاریزانى ئاشكرا كرد كه بانگهێشت کراون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هه‌ڵبژارده‌كانى ئەندەنوسیا و ڤێتنام، بۆ يارييه‌كانى پاڵاوتنى جامی جیهانی.
چوار ياريزانى كورد له نێو ليستى ئه‌و ياريزانانهن كه راهێنه‌رى هه‌لبژارده‌ى عێراق خيسۆس كاساس ڕايگه‌ياندووه.
ناوى ياريزانه‌كان:
جەلال حەسەن – فەهد تاڵیب، ئەحمەد باسل
فرانس په‌ترۆس – سەعد ناتق – عەلی عەدنان – ڕێبین سولاقا، حسێن عەلی – مستەفا سەعدون – ئەحمەد یەحیا – میرخاس دوسکی
ئەمجەد عەتوان – ئەحمەد عەلی – ئوسامە ڕەشید – ئەمیر عه‌ماری – ئیبراهیم بایش – حەسەن عەبدولکەریم – دانیلۆ سەعد، یوسف ئەمین – بەشار رەسەن – عەلی جاسم
ئەیمەن حوسێن – عەلی حەمادی – موهه‌نه‌د عەلی، په‌شه‌نگ عەبدوڵڵا.
شايه‌نى باسه، هەڵبژاردەی عێراق لە 16ی ئەم مانگە لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە ڕووبەڕووی ئەندەنوسیا دەبێتەوە، دواتر لە 21ی مانگدا ڕووبەڕووی ڤێتنام دەبێتەوە.