ئه‌نجومه‌نی گرێسپی ئیدانه‌ی هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی توركیا ده‌كات
عه‌ین عیسا-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی گرێ سپی له شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا، به ئامانجگرتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر گونده‌كانی هێڵی به یه‌كگه‌یشتن له عه‌ین عیسا‌و گرێ سپی ئیدانه‌كرد.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه له به‌رده‌م بینای كه‌رته‌كه له شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا 50 كلم له باكوری ره‌قه خوێندرایه‌وه‌و تێیدا ئیدانه‌ی بێده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و روسیا كرا له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا‌و دواهه‌مینیشیان ئه‌و كوشتاره‌ی له‌لایه‌ن درۆنێكی توركییه‌وه له گونده‌واری شارۆچكه‌كه ئه‌نجامدرا.
فه‌زیله محه‌مه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كه‌رته‌كه رایگه‌یاند، ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامییان هه‌یه‌و ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ش قه‌ڵاچۆكردنی رێكخراوه‌و به به‌رچاوی هه‌مو جیهان و ئه‌و وڵاته‌وه ئه‌نجامده‌درێت كه گره‌نتی ئاگربه‌ستیان كردوه به‌بێ ئه‌وه به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌دا داوا له لایه‌نه مافپه‌روه‌ر و مرۆییه هه‌رێمی و جیهانییه‌كان كرا ده‌ستبه‌جێ ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن بۆ وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا‌و هه‌ڵوێستی توند‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه وه‌ربگرن.