ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
میدیا وەرزشییەکانی ئیسپانیا رایگه‌یاند، ریال مه‌درید به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی بڕیاریانداوه واز له گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ بهێنن.
میدیاکان لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكەوە له یانه‌ی ریال مه‌درید گواستیانەوە، کە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید، له‌بیرۆكه‌ی گواسته‌وه‌ی كلیان مباپێ پاشگەز بووه‌ته‌وه و بڕیاریداوه ئه‌و یاریزانه نه‌گوازێته‌وه ریزەکانی.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی یانه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئه‌گه‌ر كلیان گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێ نه‌كاته‌وه ئاماده نین بیگوازنه‌وه.
دەربارەی هۆكاری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید سەرچاوەکە دەڵێ: “په‌یوه‌ندی به‌و تێگه‌یشتنه نوێیهوە هه‌یه، كه ئێستا ریال مه‌درید كار دەکات بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی لاوه به نرخێكی كه‌م، چیتر نایه‌وێت گرێبه‌ستی گرانبه‌ها بكات و كه‌شوهه‌وای ژووری جلگۆڕین تێك بدات و نایانەوێت كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ده‌روونی یاریزانه‌كان دروست بكەن”. ئه‌مەش لە كاتێكدایه، یانەی ریال مه‌درید له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا راگەێنراوێکی توندی له‌باره‌ی مباپێ بڵاوكرده‌وه و گوتیان، “ریال مه‌درید هیچ هه‌وڵێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه نه‌داوه و ئه‌وەی له میدیایه‌كان باس ده‌كرێن دوورن له راستیەوە”.
هەروەک ئاژانسە ئیسپانیەکە له راپۆرتەکەیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، “مباپێ ده‌یه‌وێت ریال مه‌درید گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ واژۆ بكات و پاداشتی دارایی زۆر له نێو گرێبه‌سته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت”، ئه‌مه‌ش وایكردووه ریال مه‌درید تێگه‌یشتنی له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بگۆڕێت.