هەولێر – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پاش گەشتنی بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا و دواتر لە پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، شەوی دوێنی پێنجشەممە، لە هەولێر ئەنجامدرا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەوبارەوە راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، “هه‌ردوولا دۆخى سياسی، ئه‌منى و ئابووريى وڵات و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدایان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى پشتگيرى له حكومه‌تى فيدراڵى كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى پلان و به‌رنامه‌كانى به شێوه‌يه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات بكات.”
ئەوەشیان خستووەتەڕوو: “هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، گرنگيى پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووە.”
دەربارەی کۆبوونەوەکەی پیرمام لە گەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، کە تیایدا جگە لە سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین بەرپرسی پلە بەرزی حکومی و حیزبی ئامادەی بوون، نووسینگەی سوودانی راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: “بیروڕا و تێڕوانینەکان ئاڵوگۆڕکران و باسی پرسە گشتییەکانی وڵات کرا، هەروەها بەدواداچوونی دیارترین دۆسییەکان لە رووی جێبەجێکردنەوە لە کارنامەی حکومەتدا، وێڕای باسکردنی دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و ئەو رووداوە کارەساتبارانەی کەرتی غەززە بەخۆیەوە دەبینێت و ئەو دوژمنکارییەی کیانی زایۆنی دەیکاتە سەر رۆڵەکانی گەلی فەلەستین.”