بەهۆی داڕمانی كانێكی بەرد لە ئیدلب، ژمارەیەک کرێکار بوونه قوربانی
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لە گونده‌واری ئیدلب له ئه‌نجامی داڕووخانی كانێكی به‌رد به‌هۆی به‌هه‌ڵه تەقینەوەی مادده‌ی داینامیت چوار كه‌س بوونه قوربانی.
ئەو کرێکارانەی لەو كانه به‌رده کاردەکەن بە نۆرس پرێسیان وتوو
، لە ئەنجامی به هه‌ڵه تەقینەوەی مادده‌ی دینامیت لەناو كانه به‌رده‌كه، دوو کرێکار گیانیان له ده‌ستداوه و دوو کرێکاری دیکەش برینداربوون.
راشیانگه‌یاندووه، ناسنامه‌ی ئەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە (عەزوز ئەلکۆنی و ئەنەس حەزووری) دوو بریندارەكهش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیدلب، یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیره.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بەکارهێنانی هەڕەمەکی مادده‌ی داینامیت بەشێوەیەکی نادرووست زۆرجار دەبێتە هۆی برینداربوون و زیانی گیانی ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می دەسەڵاتداران نه‌بوونی ڕێنمایی سەبارەت بە شێوازەکانی بەکارهێنان و خۆپاراستن.