بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک داعش هێزەکانی ئێران و حکومەت لە سوریا دەکاتە ئامانج
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لە ئه‌نجامی هێرشێكی “داعش” لە گونده‌واری حومس چوار ئەندامی لیوای قودسی سه‌ر به ئێران کوژران و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ چوارشەممەش له پێده‌شته‌كان، زیاتر لە 30 کەس کوژران و بریندار بوون، له‌سەرباز و كارمه‌ندانی کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتی “قاترچی” . سەرچاوە و میدیاکانی حکومەت ڕایانگه‌یاند هێرشه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه کی سه‌ڕبازی له لیوای قودسی سه‌ر به ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ده‌یان چه‌کداری داعش به ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل، هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گای لیوای قودس، له ده‌شتاییه‌كانی سوخنه له ڕۆژهه‌ڵاتی حومس.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاندووه، هێرشەکە بووه‌ته هۆی گیان لەدەستدانی چوار ئەندام و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە له لیوای قودسی سه‌ر به ئێران. ئەمە دووەم هێرشی ئەو داعشه لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ده‌شتاییه‌كانی سوریا، بۆ سەر هێزەکانی حکومەت و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران.
سوپای پاسدارانی ئێران دوای ئەو دوو هێرشە، هێزی سەربازیی هێناوەتە ده‌شتاییه‌كانی سوخنە و بڕیارە ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی له‌و ناوچه ئه‌نجام بدا.