هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی 14 تیرۆریستی داعش راده‌گه‌یه‌نن
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی عێراق، دەستگیركردنی 14 ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگاكانی ئەنبار و نەینەوا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا، له ئۆپەراسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوودا و بە پشتبەستن بە زانیاریی دروستی هەواڵگریی و بە هاوكاری هێزە زەمینیەكان، توانرا 14 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر بكرێن، كە بەپێی بڕگەكانی مادەی چواری تیرۆر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكرابوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ئەو تیرۆریستانە لە موسڵ، ڕەمادی، قائیم، روتبە، و قەزای ڕەبیعە دەستگیركراون.ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی