سلێمانی-نۆرس پرێس
ئاسایشی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، دو مه‌فره‌زه‌ی داعشیان ده‌ستگیركردوه.
ئاسایش له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردوه، سەعات 8:00ی ئەمشەو (سێشه‌ممه 23ی ئاب) بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەوبارەیەوە زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی – حکومەتی فیدراڵ 11ی ئه‌م مانگه رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا پێنج داواكراویان به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر و 459 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركردوه.
چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی ئاسایش، شانەی راگەیاندنی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایانگەیاند، پێنج “تیرۆریست”ـیان لە پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردوە، کە لەلایەن دادگەی نەینەواوە داواکراو بون.