دژه تیرۆری کوردستان: لە فڕۆکەخانەی هەریر به دوو درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، کە بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی هەریر، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی راگەێنراوێکی دژە تیرۆری کوردستان، کە لە رووپەڕی فەرمی خۆیان لە تۆڕی جڤاکی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، “شەوی رابردوو لە کاتژمێر 23:30 و کاتژمێر 00:40، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی هەریر، لە پارێزگای هەولێر”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆر، هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لە بۆردوومانەکان نەکەوتووەتەوە.
شهوی رابردوو له قەزای هەریر، دەنگێکی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر بیسترا، خەڵکی ناوچەکەش گوێبیستی بون، بەڵام هیچ ئاگر و دووکەڵێک لەئەنجامی تەقینەوەکە دبەدینەکرا.