درۆنێکی تورکیا پیگەیەکی “ئاسایشی رۆژئاڤا” لە گوندەواری قامشلۆ دەکاتە ئامانج

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، درۆنێکی تورکیا پێگەیەکی سەر بە هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤای لە نزیک گوندی کفری سپی کردە ئامانج ، کە دەکەوێتە سەر رێگای بەیەکەوەبەستنی نێوان شارەکانی قامیشلۆ – حەسەکە.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە پەیامنێرێکی نۆرس پرێسیان راگەیاند، “درۆنێکی تورکیا پێگەیەکی ئاسایشی رۆژئاڤای لەسەر رێگای بەستنەوەی شارەکانی قامیشلۆ – حەسەکە (M4) کردە ئامانج”.

سەرچاەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجکردنەکە هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها بە زیانی ماڵیی سنووردار بووە، هاوکات هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا)، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ لێدوانێکیان لەسەر رووداوی بەئامانجکردنەکە نەداوە.

ئامادەکردنی: دڵسوز یوسف – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی