ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان ده‌ستگيركردنى سەرکردەیەکی داعش راده‌گه‌يه‌نێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاواى كوردستان ڕایگەیاند توانیویانە سەرکردەیەکی رێكخراوي تيرۆريستى (داعش) لە قەزای تەل کۆچەر لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ دەستگیر بکەن.
ئاسایشی رۆژئاواى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، دوای چه‌ند ئۆپەراسیۆنێك بۆ بەدواداچوونى شانەكانى تیرۆریستان، هێزە ئەمنییەکان توانیان زانیاری پشتڕاستکراوەيان لەبارەی شوێنی شانەیەکی تیرۆریستی لە گونده‌وارى شارۆچکەی تەل کۆچەر دەستبکەوێت.
راشگه‌يه‌ندراوه، دوای بەدەستهێنانی زانیاری پێویست لەسەر سه‌ركرده‌كه‌ى داعش هێزە ئەمنییەکان شەوی سێشەممەی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنێکی سه‌ركه‌وتوويان ئەنجامدا و توانیان سەرکردەیەکی داعش دەستگیربکەن.
لە کۆتایی راگه‌يه‌ندراوه‌كهدا جەختكراوه‌ته‌وه لە پێویستی ئاگادارکردنەوەى هێزه ئه‌منييه‌كان، له‌لايه‌ن دانیشتوانی سەرجەم ناوچەکان لە هەر جموجۆڵێکی گوماناوی، بە مەبەستی بەردەوامبوون لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.