ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش، ڕەتیدەکاتەوە دەستی لە هێرشى سەر بنکەكانى ئەمریکادا هەبێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ئێران نامەیەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى کرد سەبارەت به‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێنه سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سوریا و عێراق، له‌و نامه‌يه‌دا ئێران ره‌تيده‌كاته‌وه ده‌ستى هه‌بوبێت له‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا .
له‌مباره‌يه‌وه ئەمیر سەعید ئێرانی، باڵیۆزی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕێگەی ئەو نامەیەی کە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی كردووه تێوەگڵانی وڵاتەکەی لە هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق ڕەتکردووه‌ته‌وه و بەبێ بنەما وه‌سفى كردووه.
ئه‌مه له كاتێكدايه لە ماوەی مانگی ڕابردوودا پێنتاگۆن و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایانگەیاند کە بنكه‌كانيان كه‌وتوونه‌ته به‌ر دەیان هێرشی ميليشياكانى سه‌ر به ئێران.
باڵوێزی ئێران لە نامەکەیدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس نووسیویەتی، ئەم نامەیە وەڵامێکە بۆ ئەو نامەیەی، لە لایەن نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکاوە له… نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش كرابوو کە تیایدا ئێرانى به‌وه تۆمه‌تبار كردبوولهكردبوو ده‌ستى هه‌يه له ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشانه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ش، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکاوە نییە لە سوریا و عێراق.
ئاماژە بەوەشکراوه، هەموو ئەو تۆمەتانەی لە نامەکەی ئه‌مه‌ريكادا ئاماژەیان پێکراوە، بێ بنەمان و بە ته‌واوى ره‌تيده‌كه‌ينه‌وه و ئێران دەستوەردانی لە هیچ هێرشێک بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق نەکردووە.