بەرگری سوریا پووچەڵکردنەوەی چه‌ند هێرشێكی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی رادەگەیەنێت
ئیدلب – نۆرس پرێس
وەزارەتی بەرگریى سوریا، ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانيويانه هێرشی ڕێکخراوە “تیرۆریستیەکان” پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه كه بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حكومه‌تى ديمه‌شق لە گونده‌وارى ئیدلب و حەلەب ئه‌نجامدرابوو.
لە بیست و شەشەمی مانگی ڕابردووش‌دا، وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، لە گونده‌وارى حەما و حەلەب، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان خستووه‌تە خوارەوە کە لەلایەن “رێکخراوە تیرۆریستییەکان”ەوە ئاڕاسته‌كرابوون بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو وڵاتە.
وه زاره تی به‌رگرى له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه له پێگه‌ی فه‌رمى بڵاویکردووه‌ته‌وه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه هێزه‌كانيان وه‌ڵامى هێرشى فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانيان داوه‌ته‌وه که له‌لایه ن ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کانه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه مه‌ده‌نييه‌كان و هه ندێک خاڵی سه‌ربازی ئه‌نجام درابوون.
ئه‌وه‌يشى خستووه‌ته‌ڕوو، هێز و یەکەکانیان توانیان زیاتر لە 10 فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بخەنە خوارەوە و له‌ناويان ببه‌ن و ئامانجەکانیان نه‌پێكن.